Menu

ئیشایا 12

BIB

1 لەو ڕۆژەدا دەڵێیت: «ئەی یەزدان، ستایشت دەکەم، هەرچەندە لێم تووڕە بوویت، بەڵام تووڕەییەکەت لە من دامرکایەوە و دڵت دامەوە. 2 ئەوەتا خودای ڕزگاریی من، دڵنیا دەبم و ناترسم، چونکە یەزدانی پەروەردگار هێز و سروودی منە و ئەو بوو بە ڕزگاریم.» 3 بە شادییەوە ئاو دەکێشنەوە لە کانییەکانی ڕزگاری. 4 لەو ڕۆژەدا دەڵێن: «ستایشی یەزدان بکەن، ناوی ڕابگەیەنن، وا بکەن کردارەکانی لەنێو گەلاندا زانراو بێت، باسی ئەوە بکەن کە ناوی بەرز بووەتەوە. 5 گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، چونکە کاری شکۆمەندانەی کردووە، با ئەمە لە هەموو جیهاندا زانراو بێت. 6 ئەی نیشتەجێی سییۆن دەنگ بەرز بکەرەوە و هاوار بکە! چونکە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل لەنێوتاندا مەزنە.»

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate