Menu

زەبوورەکان 114

BIB

1 کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە، بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون، 2 یەهودا بووە پیرۆزگای خودا، ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی. 3 دەریا بینی و هەڵات، ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە. 4 چیاکان وەک بەران بازیان دا، گردەکان وەک بەرخۆلە. 5 چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟ ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟ 6 ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن و ئێوەش ئەی گردەکان، وەک بەرخۆلە؟ 7 ئەی زەوی لەبەردەم پەروەردگار بلەرزە، لەبەردەم خودای یاقوب، 8 ئەوەی بەردی کرد بە گۆمی ئاو، بەردەئەستێی کردە کانیاو.

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate