Menu

زەبوورەکان 14

BIB

1 گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.» ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە، کەس نییە چاکە بکات. 2 یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات، تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت، کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات. 3 هەموو ڕوویان وەرگێڕا، هەموو گەندەڵ بوون، کەس نییە چاکە بکات، تەنانەت یەکێکیش نییە. 4 ئایا ئەم هەموو گوناهبارانە هیچ نازانن؟ ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و ئەوانەی لە یەزدان ناپاڕێنەوە. 5 لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت، چونکە خودا لەناو کۆڕی ڕاستودروستان ئامادەیە. 6 ئێوەی گوناهبار سووکایەتی بە پلانی هەژاران دەکەن، بەڵام یەزدان پەناگای ئەوانە. 7 با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت! کاتێک یەزدان گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە، با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate