Menu

زەبوورەکان 67

BIB

1 با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات، ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە، 2 تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت، ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان. 3 ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هەموو گەلان ستایشت بکەن. 4 با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن، چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت. 5 ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هەموو گەلان ستایشت بکەن. 6 ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات، خودا، خودامان، بەرەکەتدارمان دەکات. 7 خودا بەرەکەتدارمان دەکات، سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate