Menu

زەبوورەکان 75

BIB

1 ئەی خودایە، ستایشت دەکەین، ستایشت دەکەین، چونکە ناوت نزیکە، خەڵکی باسی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکەن. 2 تۆ دەفەرمووی: «کات دیار دەکەم، بە ڕاستی دادوەری دەکەم. 3 کە زەوی و هەموو دانیشتووانەکەی دەلەرزن، منم کۆڵەکەکانی دەچەسپێنم. 4 بە لووتبەرزان دەڵێم: “لووتبەرز مەبن،” بە خراپەکاران: “هێزتان دەرمەخەن. 5 هێزتان بەرەو ئاسمان دەرمەخەن، بە کەللەڕەقی مەدوێن."» 6 نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا، نە لە بیابان کەس ناتوانێ مرۆڤ بەرز بکاتەوە، 7 بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات، ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە. 8 جام بەدەستی یەزدانەوەیە، پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان، لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەوی لێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن. 9 بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم، گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت: 10 «هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم، هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.»

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate