Menu

زەبوورەکان 87

BIB

1 خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا، 2 یەزدان دەروازەکانی سییۆنی لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت. 3 ئەی شاری خودا، بە شکۆمەندی باست کراوە: 4 «ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم، خەڵکی ڕاهەب و بابل لەنێویاندان، لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش، سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: “ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە."» 5 دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.» 6 یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات: «ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.» 7 سەماکەران گۆرانی دەڵێن: «هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate