Menu

زەبوورەکان 128

BIB

1 خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت، ڕێگای ئەو بگرێتەبەر. 2 بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت، خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت. 3 ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت، کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت. 4 ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت ئاوا بەرەکەتدار دەبێت. 5 یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات، چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت هەموو ڕۆژانی ژیانت و 6 منداڵی منداڵەکانت ببینیت! ئاشتی بۆ ئیسرائیل!

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate