Menu

زەبوورەکان 129

BIB

1 «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت: 2 «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم! بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون. 3 جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.» 4 بەڵام یەزدان ڕاستودروستە، پەتی بەدکارانی پچڕاند. 5 با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە ڕیسوا بن و ببەزن. 6 با بە دەردی گیای سەربان بچن، پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت، 7 ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و نە باوەشی گیشەکەر . 8 با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن: «بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت! بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate